تاران – تایبەت كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە ئێران رەزامەندی ئەمنی بەدەستهێنا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن. لای خۆیەوە حەیدەر حسێنی بەرێوەبەری نوسینگەی هەڵبژاردنەكان لە تاران، ئەمرۆ شەممە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: "كۆمسیۆن هەموو رەزامەندییە فەرمییەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ئێران بەدەستهێنا". وتیشی "14 بنكە بەپێی چڕی هاوڵاتیانی عێراقی لە 9 پارێزگای ئێران دەكرێنەوە ئەوانیش برینتین لە مەشهەد و قوم و ئەسفەهان و ئیلام و كرمانساە و ئازەربیجانی خۆرئاوا و ئەهواز". راشیگەیاند " نوسینگەكەیان هەستاوە بە پێشخستن و راهێنانی بەرێوەبەرانی بنكەكانی دەنگدان لە پارێزكاكانی ئێران".