وەزارەتی نەوت: داهاتی نەوت لە مانگی ڕابردوو زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە

ئابوری
  • 26-03-2023, 20:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی نەوت، ئاشکرایکرد کە داهاتی مانگی ڕابردوو زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە.
     ئەمڕۆ یەک شەممە،وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە" کە ئاماری کۆتایی کۆی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی شوبات، کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی "سۆمۆ"وە بڵاو کراوەتەوە بڕی (٩٢) ملیۆن و (255) هەزار و (610) بەرمیل بووە، کە کۆی گشتی داهاتەکەی بریتی بوە لە بڕی (7) ملیار و (62) ملیۆن و (704) هەزار دۆلار.
     وەزارەتی نەوت لەبیاننامەکەیدا روونیشیکردۆتەوە "کە کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی شوبات لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بریتی یە لە بڕی (89) ملیۆن و (140) هەزار و (448) بەرمیل، هەروەک بڕی هەناردەکراو لە نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جەیهان (2) ملیۆن و (834) هەزار و (393) بەرمیل بووە .
    بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو کە " تێکڕای نرخی یەک بەرمیل بە (76.56) دۆلار فرۆشراوە .
     وەزارەتی نەوت لە درێژەی بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە" کە بڕە هەناردەکراوەکان لەلایەن (35) کۆمپانیای نێودەوڵەتییەوە لە چەند وەڵاتی جیا بارکراون، لە بەندەرەکانی " بەسرە و خور زوبەیر و کەنداو و بەندەری جەیهانی تورکیا. 
    بەئامانجی شەفافیەت لەداهات و فرۆشتنی نەوت ،وەزارەتی نەوت هەموو مانگێک بەداتاوە بڕی فرۆشتن و نرخ و داهاتی نەوتی لەرێگای بەیاننامە و مەڵپەری رەسمی خۆیەوە ئاشکرادەکات،تاوەکو خەڵکی عێراق لە شێواز و چۆنیەتی هەناردەکردنی ئەو داهاتەی لێی دەستدەکەوێت بزانن.