بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی نێودەوڵەتی پابەندبوونی تەواوی خۆی بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی و هاوکاری بۆ بەڕێوەبردنی دارایی گشتی لە عێراقدا پشتراستکردەوە .
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووویەتی، ڕایگەیاندووە"لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی "عەتوان عەتوانی"و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە میوانداری وەفدێکی بانکی جیھانێکی کرد بۆ بەدواداچوون بۆ قەرزەکان بۆ ئەو پڕۆژانەی کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە پارەیان بۆ دابینکراوە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی2023، و میکانیزمی بە ئەلیکترۆنی کردنی سیستەمەکە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە " لیژنەکە لەمیانی میوانداریکردنی وەفدی بانکی نێودەوڵەتی لە باڵەخانەی ئەنجومەن ، پێشوازیکرد لە هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوولا و ڕۆڵی بانکی نێودەوڵەتی بەرز نرخاند لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی پارەی پێویست بۆ خەرجییەکان بە قەرزی پێویست بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە "لیژنەی دارایی تاوتوێی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو دەکات ، بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کە لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی واژۆ کراون و چۆنیەتی خەرجکردنی پارەی پرۆژەکان، جگە لە پێداچوونەوە بۆ خێراکردن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە سەرتاسەری عێراق، هەروەها پێویستی جێبەجێکردنی زۆرترین داهات بۆ پڕۆژەکان و گۆڕینی سیستەمی کاغەز بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە کە "لیژنەکە گوێی لە سەرنج و وتەکانی وەفدی بانکی نێودەوڵەتی گرت سەبارەت بە سەردانەکەیان بۆ وەزارەتی دارایی و سەرنجیان لەسەر پڕۆژەکان و دابینکردن و خەرجکردنی قەرز لەوبارەیەوە، هەروەها کورتەیەکیان لەبارەی تێروانینی وەزارەتی داراییەوە پێدا لەسەر جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی لەسەری ڕێککەوتوون بەپێی تێروانینی نوێی وەزارەت،هەروەک وەفدەکە ئاماژەی بۆدا : کە زەمینەیەکی گونجاو هەیە بۆ گەیشتن بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردن پڕۆژەکان، جەختیشی لەسەر پابەندبوونی تەواوی خۆی کردەوە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و هاوکاری بۆ بە ئەلیکترۆنکردنی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی لە عێراق بۆ ئەوەی پێشکەوتن بەدەست بهێنرێت.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتە روو " کە لیژنەکە لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی باسی لە سوودمەندبوون کردووە لە ڕێگەی پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیەک بە سیستەمی دارایی یەکگرتوو (ifms) و پێشکەشکردنی بودجەیەکی تەواو و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ژمێریاری کۆتایی بۆ ڕەشنووسی بودجە.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا لیژنەکە پاڵپشتی خۆی بۆ گواستنەوەی سیستەمی کاغەز بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی دووپاتکردەوە بۆ ئەوەی پێشکەوتن لە مامەڵە داراییە مۆدێرنەکاندا بەدەستبهێنێت و پڕۆژەیەکی یەکگرتوو لەم بوارەدا ئامادە بکات.