بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"ڕەزاق موحیبس" وەزیری گواستنەوە،لەبارەی ئەو سێ فڕۆکەیەی پەیوەندییان بە ئاسمانی عێراقەوە کردووە،ئاشکرایکرد کە وەجبەی دووەمن لە کۆی ئەو 16 فڕۆکەیەی ، کە لە چوارچێوەی گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای بوینگ کراون ،ئاماژە بەوەشدەکات کە کۆمپانیای جەنەراڵ ئێلیکتریک 18 بزوێنەری فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی چاک دەکاتەوە .
"موحیبس " لە پەراوێزی وەرگرتنی فڕۆکەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند"ئێمە مژدەیەکی خۆش دەدەین لە هاتنی سێ فڕۆکە بۆ ئاسمانی عێراقی لە جۆری B737-8 MAX. ئاشکراشیکرد " کە ئەم فڕۆکانە تایبەتمەندی بەرز و پێشکەوتوو و مۆدێرن و خێرایان هەیە و توانای فڕینی لە ئاسماندا دەگاتە 8 کاتژمێر بەبەردەوامی ، لە کاتێکدا تایبەتمەندە بە کەم بەکارهێنانی سووتەمەنی و کەمی دەنگ و ژاوەژاو و خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی هەیە .
لە درێژەی قسەکانیدا وەزیری گواستنەوە وتی: ئەم دەستکەوتەی وەزارەتی گواستنەوە، بۆ هێڵی ئاسمانی بەدەستی هێناوە، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران بووە،هەروەها بەشێک بووە لە پلان و بەرنامەی حکومەت، وەک ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەنگی پێداوە، کە بڕە پارەیەک تەرخان بکەن بۆ ئەوەی ئەم فڕۆکانە وەربگرن.
ووتیشی"هاتنی ئەو فڕۆکانە زیادکردنێکی بەرهەمدارە بۆ ئاسمانی عێراق بەهۆی ئەو تایبەتمەندییە تایبەتەی ئەم فڕۆکانە هەیانە، کە دەبێت لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە وەبەرهێنانی تێدا بکرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی داهات بۆ کۆمپانیاکە.
جەختیشیکردەوە "لە پێویستی تەواوکردنی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکە هەڵپەسێردراوەکانی کۆمپانیاکە.