بەغداد_INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەندیكای پارێزەران خاوەندارێتی سندوقی خانەنشینی پارێزەرانی دیاریكرد، هاوكات ڕێكارەكانی خۆی سەبارەت بە دزەكان لە سندوقەكەدا ڕوونكردەوە.
سەرۆكی سەندیكای پارێزەران ئەحلام لامی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: سەندیكای پارێزەران و دەستەی دادوەری هاوبەشن لە بەدیهێنانی دادپەروەری، بەو پێیەی هیچ دادگاییكردنێك نییە جگە لە ئامادەبوونی دادوەر و پارێزەرێك، ئەمەش لە دەستووردا دیاری كراوە و بۆ ئەمەش ئێمە هاوبەشین لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و جەختی لەوە كردەوە پێویستی پەیوەندییەكی باش لە نێوان سەندیكا و دەسەڵاتی دادوەریدا بۆ لابردنی ئەو بەربەستانەی كە بەردەم دادگاكان لە جێبەجێكردنی ڕۆڵەكانیاندا.
سەبارەت بە سندوقی خانەنشینی پارێزەران لامی ئاماژەی بەوەدا : كە ئەو سندوقەی كە جەنجاڵی زۆری لەسەر بوو سەر بە سەندیكای پارێزەران نییە، هەروەها سندوقێكی سەربەخۆیە، جەختیشی كردەوە كە دەزگای سندوقی خانەنشینی سەربەخۆیە و نە پەیوەندیمان بە سەندیكای پارێزەرانەوە هەیە و ئێمە تەنها نوێنەرمان لە سندوقەكەدا هەیە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كاتێك ئاماژەم بەوە كرد كە كێشە لە پارەدا هەیە پەلەمان كرد بۆ لای سەرۆكی سندوقی خانەنشینی كە دادوەرە و پێمان گوت كە جیاوازی هەیە لە پارەی ناو سندوقەكەدا لەگەڵ ئەو پارەیەی لە بارەكەدا هەیە سندوقی كۆمەڵە و دەستبەجێ سەرۆكی دەستەی سندوقی خانەنشینی پەلە دەكات بۆ ئاگاداركردنەوەی دەستەی دەستپاكی و سەرۆكی كۆمیسیۆنەكەش فەرمانی دەستگیركردنی لە دژی دزەكان دەركرد.