بەغداد- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ماجید لەجماوی باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە دووپاتیكردەوە كە سەردانەكەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەنقەرە ڕێگەی بۆ ڕێككەوتنە ستراتیژییەكانی نێوان عێراق و توركیا خۆشكرد.
لەجماوی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاند: سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ توركیا ڕێگەی خۆشكرد بۆ ڕێككەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات كە هەوڵەكانی هەردوو وڵات تەرخان دەكات بۆ بەهێزكردنی هاوكارییە دووقۆڵییەكان و پێشخستنی پەیوەندییەكان بۆ ئاسۆیەكی فراوانتر بە مەبەستی جێبەجێكردنی خواستەكانی دوو گەلی دۆست و ئاماژەی بەوەشكرد كە سەردانەكەی سودانی بۆ توركیا تیشكی خستە سەر ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان لەوانە: دۆسیەی ئاو و دۆسیەی ئەمنی.
ئاماژەی بەوەشكرد : رێككەوتنی كاراكردنی ڕێگەی گەشەپێدان واتە ئەو كەناڵە وشكەی كە پێكدێت لە ڕێگەیەكی وشكانی و شەمەندەفەر كە عێراق بە توركیاوە دەبەستێتەوە و لە بەسڕە تا سنووری توركیا درێژدەبێتەوە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ بوژانەوەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتان و زیادكردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.