بەغدا - INA- حەسەن فەواز
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری سەرچاوەكانی ئاو عەون زیاب ڕایگەیاند، ڕێوشوێنەكان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ڕووباری فورات گیراوەتەبەر، لە كاتێكدا ئاماژەی بەوەدا كە بارانبارینی ئەم دواییە كاریگەری لەسەر سەقامگیری كۆگاكانی بەنداوی موسڵ و حەدیسە هەبووە، پەیامێكی دڵنیایی سەبارەت بە هاوینی داهاتوو ناردووە.
زیاب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو بارانبارینەی ئەم دواییە كە وڵات كە شاهیدی سوودێكی زۆری هەبوو، بەو پێیەی لە دیوی ڕۆژهەڵاتی دیجلە چڕبووەوە كە لە ناوچەكانی باكورەوە تا پارێزگاكانی میسان و بەسڕە درێژدەبێتەوە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئەم بارانە ئاودێری تەواوەتی بەرهەمەكانی گەنم و جۆیان مسۆگەر كرد، كە مەترسییان لەسەر بوو، بەهۆی نەبوونی كۆگایەكی تەواو بۆ دابینكردنی پێداویستییەكان، بەو پێیەی بارانەكە بەشداربووە لە ئاودێریكردنی ڕووبەرێكی فراوان.
ڕوونیشیكردەوە : وەزارەت هەوڵیدا كەمكردنەوەی ڕێژەی ئازادكردنی بەنداوەكان بە تایبەتی لە بەنداوی موسڵەوە، چونكە بڕێكی پێویست هەیە كە دەتوانرێت بۆ مەبەستی ئاودێری مسۆگەر بكرێت، كە لە زابی سەرەوە و زابی خوارەوەوە دێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتەكەی توانی هاوسەنگی لە سود وەرگرتن لە بەشێكی زۆری ئاوی دیجلە و گواستنەوەی بۆ ڕووباری فورات لە ڕێگەی كەناڵی ئاودێری لە سامەڕا و دواتر بۆ قۆڵی سەرسار لە ڕووباری فورات هاوسەنگ بكات و ئاماژەی بەوەشكرد: كە ئەم ڕێوشوێنە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەرگیراوە كە دەبێتە هۆی باشتركردنی كوالیتی ئاوی ڕووباری فورات و بڕی بەرزەكەی.
دووپاتیشی كردەوە : هاوردەكردنی ئاو لە بەنداوی موسڵ و حەدیسە سروشتییە، ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر سەقامگیری عەمباركردن و بەرزكردنەوەی ئاستی، بە شێوەیەك كە دەرفەتێكی دڵنیاترمان پێدەبەخشێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هاوینی داهاتوو.