لە سەڵاحەدین چوار بازرگانی ئەندامی جەستەی مرۆڤـ دەستگیركران

ئەمنی
  • 26-03-2023, 13:32
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی چوار قاچاخچیی بە ئەندامی جەستەی مرۆڤـ لە سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی ئاژانسەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : مەفرەزەكانی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی دروست و لەبۆسەیەكی توند وتۆكمەدا توانیویانە باندێكی بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤـ دەستگیر بكەن و پێكهاتبوو لە چوار كەس لەكاتێكدا سەرقاڵی گواستنەوەی كەسێك بوون بۆ فرۆشتنی ئەندامەكانی مرۆڤـ لە پارێزگای سەڵاحەدینەوە بۆ پارێزگای سلێمانی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر.