كەش و هەوای عێراق.. بارانی بەخوڕ و دابەزینی پلەكانی گەرما لەم هەفتەیەدا

ناوخۆ
  • 26-03-2023, 12:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵاتی بۆ هەفتەی ئێستا ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست هەور و باراناوی دەبێت، هەروەها باران بارین ڕەشەبا و قورس وهەورە بروسكەدەبێت لە بەشەكانی ڕۆژهەڵات لە شەودا، لە كاتێكدا كەش و هەوا لە بەشەكانی ڕۆژئاوا لە شەودا باشتر دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە و كەمێك كەم دەبنەوە لە بەشەكانی ڕۆژئاوا، لە كاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەی باكوور هەور و باراناوی دەبێت، لەگەڵ ناوبەناو ڕەشەبا و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن، لەكاتێكدا لە ناوچەی باشوور كەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ دەرفەتی بارانبارینی وردە وردە كە لە هەندێك كاتدا ڕەشەبا دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون و كەمێك بەرز دەبنەوە لە بەشەكانی ڕۆژهەڵات.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك و بەشێوەیەكی جیاجیا لە بەشەكانی ڕۆژهەڵات، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت و لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتیشدا هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی بەشێوەیەك كە دەبارێت لە هەندێك كاتدا ڕەشەبا دەبێت، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
     لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دەرفەتی باران بارین لە بەشە شاخاوییەكانیدا، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە سەرانسەری وڵاتدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور و تۆزاوی دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە بەشە شاخاوییەكانیدا، لە هەرێمی باشووریش كەشوهەوا لە هەندێك شوێن نیمچە هەور و تۆزاوی دەبێت، لە كاتێكدا پلەكانی گەرما دادەبەزن و چەند پلەیەك لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكوور، لە كاتێكدا لە بەشی باشووری وڵات كەمێك كەم دەبێتەوە.