كۆبوونەوەیەكی فراوان بە سەرۆكایەتی وەزیری تەندروستی بۆ تاوتوێكردنی سێ دۆسیە

ناوخۆ
  • 26-03-2023, 12:25
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی حەسناوی كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی لەگەڵ یاریدەدەرانی سكرتێر و بەڕێوەبەرە گشتییەكان ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی سێ دۆسیەی گرنگ لە جێبەجێكردنی ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : لە جێبەجێكردنی ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت و وەزارەت و بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشكی باش ونایاب بۆ ئەو هاووڵاتیان وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی حەسناوی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ بریكار و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی سەنتەری وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكان لە بەغدا لە بارەگای وەزارەت كرد.
    لە میانی دیدارەكەدا وەزیری تەندروستی جەختی لەوە كردەوە: كە ئامانج لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە جێبەجێكردنی ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەتە لە بواری تەندروستیدا، كە گرنگترینیان نۆژەنكردنەوەی دامەزراوە تەندروستییەكانە، تەواوكردنی پڕۆژەكانی نەخۆشخانەكان كە لە قۆناغی تەواوبووندان و بەدواداچوونی بەردەوامی قۆناغەكانی كاركردن ڕاستەوخۆ لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكان لە سەنتەری وەزارەت و فەرمانگەی تەندروستی.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هەروەها ئامانجی كۆبوونەوەكە بەدواداچوونە بۆ كاری ستافە جیاوازەكان لە دامەزراوە تەندروستییەكان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە نەخۆشەكان دەكرێت، ئەمە جگە لەوەی گرنگی بە ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی هاوین و ئامادەكردنی پێداویستی پزیشكی و دابینكردنی دەرمان بۆ دابینكردنی بەشە جیاوازەكان و خزمەتگوزارییەكان بۆ هاوڵاتیان.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا چەند دۆسیەیێكی گرنگ تاوتوێ كران، گرنگترینیان ئاستەنگەكانی بەردەم كارەكانی دامەزراوە تەندروستییەكان و تێپەڕاندنیانن بە ئامانجی پەرەپێدان و باشتركردنی ئەو خزمەتگوزارییەی پێشكەش بە نەخۆشەكان و هاوڵاتیان و ئەو نەخۆشانەی لەنەخۆشخانەكان دەخەوێندرێن لە خزمەت بەرژەوەندی گشتیدا.