لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە دەگاتە سامەڕا سەبارەت بە كوشتنی هاوڵاتییەك لەكاتی تێپەڕبوونی بە بازگەیەكی ئەمنیدا

ئەمنی
  • 26-03-2023, 12:24
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی هاتنی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لە شاری سامەڕا سەبارەت بە كوشتنی هاوڵاتییەك لە كاتی تێپەڕبوونی بە بازگەیەكی ئەمنیدا ڕاگەیاند.
    شانەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: كە لە جێبەجێكردنی فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بە سەرۆكایەتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و ئەندامانی ئاژانس و بەڕێوەبەرایەتییە ئەمنییەكان گەیشتنە شاری سامەڕا لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆ لێكۆڵینەوە لە كوشتنی هاووڵاتییەك دوای تێپەڕبوونی بە بازگە بێ وەستان لە كاتژمێر 2000 دوێنێ شەممە، ڕوونكردنەوەی ئەو هۆكارانەی كە بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی و پاڵنەرە ڕاستەقینەكانی لە ڕووداوەكە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : دەزگا ئەمنییەكانی لێهاتوو كاردەكەن بۆ ڕەوانەكردنی هەركەسێك كە دەركەوت تێوەگلابێت لەم ڕووداوەدا و دادگایی بكرێت.