وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی کوبا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەن

سیاسی
  • 25-03-2023, 22:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە، لەگەڵ "ئەنەس ماریا چاپمان" جێگری سەرۆک وەزیرانی کوبا پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی تاوتوێ کرد.
     لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووویەتی، تیایدا هاتووە" ئەمرۆ "فوئاد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لوتکەی ئاو،کە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەرێوەدەچێت ، لەگەڵ " ئەنەس ماریا چاپمان"جێگری سەرۆک وەزیرانی کوبا کۆبوویەوە
     بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە " کە "حوسێن" پیرۆزبایی لە کوبا کرد بەبۆنەی سەرۆکایەتیکردنی ئەمساڵی گروپی (77) و چین، ئاماژەی بە" پەیوەندییە مێژووییە دوو قۆڵییەکان کرد کە عێراق و کوبا کۆدەکاتەوە، هەروەها خواستی کۆماری عێراق بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان کرد ، لە هەموو ڕوویەکەوە بەتایبەتی ئابووری و بازرگانی و زانستی و تەندروستی و هەروەک لەرووی سیاسیش لە ڕێگەی فراوانکردنی کاری دیپلۆماسی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و کردنەوەی باڵیۆزخانەی کوبا لە بەغدا و باڵیۆزخانەی عێراق لە هاڤانا، بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی ئەم پەیوەندیانە و بنیاتنانی بە مەبەستی کارکردن لەسەر ئەوەی کە دەتوانرێت چی بکرێت بۆ بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە لە داهاتوودا بە مەبەستی گەیشتن بە بەرژەوەندی هاوبەش. 
     لای خۆیەوە "ئەنەس ماریا خۆشحاڵی خۆی لەو دیدارەدا دەربڕی و جەختی لەسەر خواستی حکومەت و گەلی کوبا کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ عێراق بەهۆی ئەو پێگەیەی لە ناوچەکە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان هەیەتی، ئەمە وادەکات کە هەوڵی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ عێراق بدەین لەرووی ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بە ئاماژەدان بە گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و باشترین پراکتیزەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
    هەروەک "ماریا " بانگهێشتی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی کرد بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی داهێنان و زانست و تەکنەلۆجیا، کە لە مانگی ئەیلولی داهاتوو لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەڕێوەدەچێت. 
     بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوە ئەوەشی خستۆتەروو کە "حوسێن سوپاسی بانگهێشتکردن و بەشداریکردنی لە لوتکەکە و سەردانی کوبا بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک کە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر دەکات لەبوارە جیاجیاکاندا ، کە پێویست دەکات نێردەی عێراق و کوبا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەدواداچوون بکەن بۆ دەستپێکردنی هەنگاوەکان بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان، و پاشان کارکردن بۆ کردنەوەی هەردوو باڵیۆزخانەکە. 
    بەیاننامەکە ئاشکراشیکردوە " کە لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە " نزار محەمەد سەعید ئامیدی" وەزیری ژینگە و "عەباس کازم عوبەید" سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان و "سەرحەد فەتاح" پاشکۆی کاروبارەکان لە نوێنەرایەتی هەمیشەیی کۆماری عێراق لە نیویۆرک ئامادەبوون.