بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"حەمودی لامی" راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری پیشەسازی دەرمان، پشتڕاستکردەوە کە حکومەت ، کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنی 50%ی پێویستی ناوخۆیی بۆ دەرمان لە ماوەی دوو ساڵدا لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران بۆ پشتگیریکردنی ئەم کەرتە .
"لامی" بۆ کەناڵی عێراقییە،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)رووماڵی دەکرد رایگەیاند : عێراق یەکێکە لە وڵاتانی پێشەنگ لە پیشەسازی دەرمان لە ناوچەکەدا، کارگەی دەرمانی سامەراش تا ئێستاش گەورەترین کارگەی دەرمانی تێدایە ، و لە دوای ساڵی 2003 لە ئەنجامی کردنەوەی سنوورەکان بە ڕووی هاوردەکردنی هەڕەمەکی دەرمان ، هەر لە ڕەچەتەی خراپ و کەمی نرخەوە، هاوڵاتیان دەستیان کرد بە ڕووکردنە دەرمانی هەرزانتر بەبێ ئەوەی بزانن، دەرئەنجامەکانی زۆربەی دەرمانەکان زیانپێگەیاندنە.
ئاماژەی بەوەشکرد"کارگەی بەرهەمهێنانی دەرمانی سامەڕا و باقی کارگە نیشتمانییەکان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانن و ئێستاش بەگوێرەی کوالیتی دەرمانەکانی ئەمریکی و بەریتانییە و کەرەستەی خاوی کوالێتی بەرز و پاک بەکاردەهێنرێت،ئەگەرچی نرخەکانیان بەرزە، بەڵام لەڕادەبەدەرن بۆ دڵنیابوون لە بەرزترین کوالیتی.
ئاشکراشیکرد "کە 24 تاقیگەی ناوخۆیی هەیە کە هەمان ژمارەیان هەیە و کارگەکان لە قۆناغی دروستکردندان.
لە درێژەی قسەکانیدا راوێژکاری سەرۆک وەزیران وتی: 3 یاسا هەیە بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی تایبەتمەندییەکانی دەرمان لە عێراقدا کە بریتین لە یاسای پاراستنی بەکاربەر و یاسای گومرگی و یاسای کێبڕکێ دوور لە قۆرخکاری.
هەروەک جەختیشی کردەوە" کە سەرۆک وەزیران ، مەلەفی تەندروستی خستۆتە ڕیزی ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی دەرمان بۆ هاووڵاتیان ، دوای وەرگرتنی بەرپرسیارێتی و ئاراستە کردنی ڕێنمایی تاوەکو دەرخستەیەک ئامادەبکرێت بۆ دەستنیشانکردنی ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم پیشەسازی دەرمان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان.
وتیشی : پێشبینی دەکەین لەگەڵ بەرهەمهێنانی زیاتر لە 250 جۆری دەرمان لە عێراق، ئەوا ژمارەکە لە ماوەی ساڵی داهاتوودا دوو هێندە زیاد دەکات، و لە ماوەی دوو ساڵدا ، 50%ی پێویستی ناوخۆیی مسۆگەر دەکرێت.
سەبارەت بە کارگەی تەندروستی نیشتمانی کە ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە کرایەوە،"لامی " ڕوونیکردەوە"ئەو وەبەرهێنەر هەوڵێکی زۆری دا و بڕە پارەیەکی زۆری خەرجکرد بۆ کڕینی هێڵی بەرهەمهێنانی ئەڵمانی، کە یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەکان، هەروەها ئامێرە ژاپۆنییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی کوالیتی، و بەرهەمهێنانەکە دەبێتە شانازییەکی نیشتمانی و ئەوە ڕێککەوتنی نێوان وەبەرهێنەر و کۆمپانیا باکستەری ئەمریکی بوو، بۆ گواستنەوەی تەکنەلۆژیا بۆ دروستکردنی گیراوەی شۆردنی گورچیلە بە مەرجێک لە ماوەی دوو ساڵدا لە عێراق بەرهەم بهێنرێت.