بەغداد - INA
وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمرۆ شەممە، سێ هۆكاری سەرەكی زیادبوونی نرخی گۆشت لەبازاڕی ناوخۆدا دەستنیشان كرد.
بەڕێوەبەری بەشی بەروبومی ئاژەڵی لەوەزارەتی كشتوكاڵ وەلید محەمەد رزوقی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سێ هۆكاری سەرەكی هەیە لە پشت بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت، یەكەمیان بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارە لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا و دووەمیان كەمی خستنەڕوە لە بازاڕدا چونكە كەش و هەوا لە ئێستادا لەبارەو باران باریوە كە یارمەتی كشتوكاڵی دەدات، لەبەر ئەوە، بەخێوكەران خۆیان لە فرۆشتنی ئاژەڵەكانیان لە بازاڕەكان دوور دەخەنەوە.
وتیشی: هۆكاری سێیەم ئەو بەخێوكەرانەیە كە مەڕەكان بە چڕی بەخێو دەكەن بۆ خێراكردنی گەشەیان.