سەرۆك وەزیران رێنمایی دەدات یاریزان و كادیرانی هونەری و كارگێری هەڵبژاردەی نیشتیمانی لاوان خەڵات بكرێن

سیاسی
  • 25-03-2023, 19:08
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ شەممە، رێنماییدا یاریزان و كادیرانی هونەری و كارگێری هەڵبژاردەی نیشتیمانی لاوان خەڵات بكرێن.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، پێشوازی لەنێردەی هەڵبژاردەی نیشتیمانی لاوانی كرد كەپلەی دووەمی لەقارەمانی ئاسیا بۆ لاوان بەدەست هێناوە و سەركەتووە بۆ جامی جیهانی لاوان لەئەندەنووسیا. 
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لەنێردەی هەڵبژاردە و یاریزانی لاو كرد بۆ ئەم سەركەوتنە و ئاماژە بەئاستی هونەری و ئەدای قارەمانانەی دا كەبووە هۆكاری گەیشتن بەجامی جیهانی لاوان، و بەدەستكەوتێكی راستەقینەی وەسفكرد كەشانازی پێوە دەكرێت، هەروەها سەرچاوەی دڵخۆشیە بۆ نەوەكانی گەلی عێراق و جێگای بایەخی دەوڵەت و حكومەتیش بووە. 
    سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران رێنموویدان كەیاریزانانی هەڵبژاردەی لاوان و كادیرە هونەری و كارگێریەكانی خەڵات بكرێن، و پشتگیری ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ یەكێتی تۆپی پێی عێراق و هەڵبژاردەی لاوان لەداهاتوودا دووپاتكردەوە، وهانی یاریزانانیشی دا كەئامادەباشیەكی باشیان هەبێت بۆ ئەوەی لەداهاتوودا رەنگدانەوەی وێنەی گەشاوەی عێراق بن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی چونكە هەمووان روویان لەكۆتایی جامی جیهانی لاوان و هەڵبژاردە بەشداربووەكانە. 
     هەروەها سودانی روونكردەوە: كەپشتگیریكردنی وەرزش بەشێوەیەكی گشتی، كارەلەپێشینەكانە، و جەختی كردەوە كەحكومەت بەردەوام دەبێت لەخەڵاتكردنی یاریزانە قارەمانەكان و پشتگیریكردنی وەرزشوانە پاڵەوان و پێشەنگەكان.