هەولێر_INA
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە لاهوور شێخ جەنگی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند ،ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٣/٢٥ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی دایکیان، سەرەخۆشی لە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد، هەروەها هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت.
لای خۆیەوە لاهوور شێخ جەنگی، سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەی بۆ پەیوەندی و هاوبەشیی بەڕێزیان لە خەم و پرسەکەیاندا بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی.