كەركوك.. پەسەندكردنی ژەمێكی نوێ بۆ ئەو كەسانەی قەرەبووی قوربانیانی تیرۆر دەیانگرێتەوە

ناوخۆ
  • 25-03-2023, 14:24
  • +A -A

    كەركوك - INA- مەهدی رەبحاوی
    ئەمڕۆ شەممە ڕاكان سەعید جبوری پارێزگاری كەركوك پەسەندكردنی وەجبەیەكی نوێی ناوەكانی ڕاگەیاند كە قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی تیرۆر دەیانگرێتەوە.
    جبوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : لیژنەی ناوەندی ڕەزامەندی لەسەر وەجبەیەكی نوێی ئەو كەسانە داوە كە قەرەبووی قوربانیانی تیرۆر و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان دەیانگرێتەوە، جەختیشی لەوە كردەوە : ژەمەكە 100 كەسی زیانلێكەوتوو لەخۆدەگرێت، دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی بڕی پارەی نەختینەیی تەرخانكراوە بۆ مەبەستی خرجكردن وپێدانی بڕە پارەكە.
    جبوری داوای لە ئەو هاوڵاتیانەی ناویان لەو لیستانەدا هاتووە كە ڕاگەیەندرا سبەی یەكشەممە پێداچوونەوە بە فەرمانگەی پارێزگای كەركوك بكەن بە مەبەستی وردبینیكردنی مامەڵەكان و تەواوكردنی میكانیزمەكانی خەرجكردنی چەكەكانیان.