بەغداد/ INA وسام مەلا
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختی لەوەکردەوەکە ئاسایشی دەرمان و تەندروستی لە گرنگترین پێداویستیەکانی هاووڵاتین.
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کەبەبۆنەی کردنەوەی کارگەی تەندروستی نیشتیمانی سازیدا و پەیامنێرمان ئامادەی بوو وتی کارگەی نیشتیمانی سەرجەم پێداوستیەکانی پزیشکی وتەندروستی دابین دەکات،وتیشی ئەم پڕۆژەیە پەیامێکە ە لەحکومەتەوەبۆ نیشتیمانیکردنی پیشەسازی دەرمان و پێویستە دەوڵەت توانای دابینکردنی پێداویستیەکانی پزیشکی هەبێت ، بازاڕی دەرمانیش لە 3 ملیار دۆلار تێپەڕیوە، کەتەنها لە ٪10 ی بەرهەمی دەرمان ناوخۆییەو خوازیارین کە کەرتی تایبەت ڕۆڵی خۆی لەم بوارەدا بگێڕێت.
هەروەها سودانی ئاماژەی بەوەکرد کە کارگەی نیشتیمانی پێداویستی نەخۆشەکان دابین دەکات لەبواری پاکژکەرەوەکان و شوشتەری گورچیلەکان و 15٪ ی بەرهەمەکان دابین دەکات، هەروەها نیشتیمانیکردنی پیشەسازی دەرمان بەشێکە لە بەرنامەی حکومەت کە بەشێوەیەکی کردەیی دەستیپێکردووەو لە کۆبوونەوەکانی نێوان وەزارەت و نووسینگەی سەرۆک وەزیران و ڕاوێژکارەکانمان پلانی بۆداڕێژراوە چ لەکەرتی گشتی وچ لەکەرتی تایبەت.
هەروەها سودانی پرسیاری کرد کە بۆچی جەخت دەکەینەوەسەر نیشتیمانیکردنی پیشەسازی دەرمان ؟ ئاماژەشی بەوەدا کە ئاسایشی دەرمان یەکێکە لە بنەماکانی ئاسایشی هاووڵاتی ، وتیشی ئێمە بەجێگەیاندنی ئەم ئامانجەین و ئەمەش بەهەنگاوێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانمان کە دابین کردنی
٪40 ی پێداویستیە پزیشکیەکانە لەماوەی دووساڵدا.
ئەمەو سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە هەستا بەکردنەوەی کارگەی تەندروستی نیشتیمانی کە سەربە وەزارەتی تەندروستیە کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی پاکژکەرەوە و شوشتەری گورچیلە و پێداویستیە پزیشکیەکان.