بانکی ڕافیدەین : پێشینەکان بەبێ کەفیل بە فەرمانبەران و خانەنشینان دەدرێت

ناوخۆ
  • 25-03-2023, 12:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختی لەوەکردەوەکە بەبێ کەفیل قەرز بە فەرمانبەران و ئەندامانی وەزارەتی بەرگری و خانەنشینان دەدرێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی قەرزەکان لە بڕی 5 ملیۆنەوە دەست پێدەکەن تاکو 25 ملیۆن بەبێ کەفیل ئەویش بەگوێرەی شایستەی قەرزوەرگرەکە و بە هۆکاری ماستەرکارد بەمەرجێک لە بانکەکەوە دەرچووبێت، پێشکەشکردنی مامەڵەکانیش لەڕێگای ماڵپەڕی ئەلکترۆنیەوە دەبێت.