بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند سزای بەسەر 100 كاندیدا سەپاندوە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەكانی هەڵمەتی هەڵبژاردن. لای خۆیەوە كەریم تمیمی ئەندامی لیژنەی كۆمسیاران و وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: " سەرپێچیكاران بەسەر هاوپەیمانی و پارتە سیاسیەكاندا دابەشبوون كە لە (25) هاوپەیمانی و پارتی سیاسی پێكهاتوون". وتیشی " كۆمسیۆن ئاگاداریكردونەتەوە لە كاتی دوو بارەبوونەوەی ئەو سەرپێچییانە لەلایەن كاندید و هاویەمانیەكانەوە متمانەیان لێدەسەندرێتەوە". تمیمی داواشی لە پارتە سیاسی و كاندیدەكان كرد " لەگەڵ كۆمسیۆن هاوكاربن و پابەند بن بەرێوشوێنەكان بۆ ئەوەی بەدووبن لەسزاكان لە كاتی دوبارەبوونەوەی سەرپێچییەكاندا".