بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، حكومەتی هیندستان ئامادەیی خۆی بۆ كردنەوەی هێڵی هاوبەش لەگەڵ عێراق لە بواری پیشەسازیدا پشتڕاستكردەوە.
لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، تێیدا هاتووە "قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە نیودەلهی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ هاوتا هیندیەكەی، ئەجیت دۆڤاڵ ئەنجامدا، لەو میانەیدا گفتوگۆی دۆستایەتی و بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی نێوان عێراق و هیندستانی كرد". ، و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان لە هەموو ئاستەكاندا"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "لایەنی هیندی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پشتگیریكردنی عێراق لە هەموو بوارەكاندا، و بۆ ئەنجامدانی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە عێراقی و هیندییەكان، لە بواری سیاسی و ئەمنی وئاستی سەربازی، هەروەها لە بوارەكانی وزە و تەندروستیدا.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی بەوەدا كە "عێراق وڵاتێكی ئاشتیخوازە و ئاواتەخوازی پێشكەوتنە، هەروەها گرنگە هاوبەشی ستراتیژی لە نێوان هەردوو وڵاتدا دروست بكرێت".