نەتەوە یەكگرتووەكان: بەرنامەی هاوبەش لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و سپیكردنەوەی پارە رادەگەیەنین

ناوخۆ
  • 24-03-2023, 16:05
  • +A -A

    بەغدا - INA - ویسام مەلا
    ئەمڕۆ هەینی، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بەرنامەی بەرفراوانی بە هاوبەشی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕاگەیاند، لەوانە بەرنامەكانی بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و سپیكردنەوەی پارە و بەدواداچوون بۆ تاوانە داراییەكان، هاوكات هەوڵە بەردەوامەكانی دووپاتكردەوە بۆ باشتركردنی دۆخی ژنانی عێراقی.
    بەڕێوەبەری بەشی سەروەری یاسا لە بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕۆمانا شوایگەر، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١، بڕیارەكەی بۆ ئاهەنگگێڕان بە ڕۆڵی دادوەری ژن پەسەند كرد لە ناوچە جیاوازەكانی جیهان"، ئاماژەی بەوەدا كە "دەوڵەتانی ئەندام بانگهێشتیان كردووە بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی دەیەمی ئازار، بۆ نیشاندانی پشتیوانی و باشتركردنی پێگەی دادوەرە ژنەكان لە دەسەڵاتی دادوەری و دەزگا جیاوازەكاندا."
    شوایگەر دووپاتی كردەوە، "پەیوەندی لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و كۆمەڵەی دادوەرانی ژنی عێراقی نایاب و ناوازەیە"، ئاماژەی بەوەشكرد "هەوڵەكانی بەرنامەكە بەردەوامە بۆ باشتركردنی پێگەی ژنان لە كەرتە جیاوازەكانی دەوڵەت و كۆمەڵگە".