كەشناسی: باران دەبارێت و پلەی گەرمایش دادەبەزێت

ناوخۆ
  • 24-03-2023, 13:58
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما لە هەفتەی داهاتوودا دەكات.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەی كەشناسی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی شەممە، ، لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی بارانێك كە لە هەندێك كاتدا ڕەشەبا دەبێت، لە كاتێكدا لە ناوچەی باشوور كەشوهەوا ساماڵ دەبێتەوە بۆ هەور ، و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە سەرانسەری وڵات.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە نیمچە هەور دەبێت، هەندێكجاریش هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی نەرم بۆ مامناوەند و هەورەبروسكە لە هەموو ناوچەكانی وڵات. سەبارەت بە پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك دادەبەزێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، لە كاتێكدا لە بەشی باكووری وڵات نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو." 
    ڕوونیشیكردەوە، "كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی نەرم و هەورەبروسكە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكور هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند بۆ بەلێزمە و هەورەبروسكە، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی پلەكانی گەرما ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور دەبێت و پلەكانی گەرما لە ناوچەی باكووری وڵات دادەبەزێ".
    هەروەها ئەوەیش هاتووە“كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی نەرم و ڕەشەبا، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی باكوور، لە كاتێكدا لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكەدا نزیك دەبێتەوەناوەڕاست و باشووری وڵات."
    لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەی و شەممە و كەش و هەوا بۆ ڕۆژانی داهاتوو دەخەینەڕوو.