بەغداد - INA
وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەی بریندارانی بنكەكانی ئامادەكردنەوە و نەخشەی بڵاوبونەوەیان لەعێراق ئەژماركرد و هاوكات پێشنیازێكی فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر یارەڵا سەرۆكی ئەركانی سوپا سەبارەت بە بەرواری دابەشكردنی بڕی مەترسیی ئاشكراكرد.
بەڕێوەبەری ئامادەكردنەوە و چاودێری برینداران و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی وەزارەت لیوا عەلا كاتع خەفاجی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتییەكەمان خزمەتگوزاری بۆ برینداران دابین دەكات.
ئاماژەی بەوەشدا: فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر یارەڵا سەرۆك ئەركانی سوپا بە شەخسی شوێن ئەو بەشە دەكەوێت كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بە شەهیدە زیندوو ناویان دەبات.
ئەوەشی وت: فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر یارەڵا كار بۆ چارەسەركردنی زۆربەی كێشەكان دەكات و وتیشی: دۆسیەكانی شەهیدان و كۆچكردووان گوازراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزارییە كەسیەكان.
راشیگەیاند: پێنج بنكەی ئامادەكردنەوەمان هەیە بۆ بریندارەكان لە بەغدا و نەینەوا-قەرەقوش و سێیەمیان لە بابل و چوارەمیش لە بنكەی سپایكەر لە سەڵاحەدین و پێنجەمیش لە كەركوك.
ئاماژەی بەوەشكرد: گواستنەوەی چەند ناوەندێك لە بەسرە و دیوانیە بۆ مەبەستی مرۆیی بۆ ئەوەی 500 هەزار دیناری مەترسیداریان بداتێ.
وتیشی: سەربازانی پارێزگاكانی باشور مەترسییان پێ نەدراوە و زۆربەی بریندارەكانیش لە پارێزگای واستن.
ئاماژەی بەوەشدا كە دابەشكردنی بڕی مەترسییەكان پشت بەبودجە دەبەستێت و دوای پەسەندكردنی بەرێژەیەك بەسەر سەرجەمی پارێزگاكاندا دابەشدەكرێت.