بەغداد - INA
بانكی رافیدەین ئەمرۆ پێنجشەممە، رایگەیاند: وەجبەی چوارەمی پێشینە بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لەڕێگەی ئامرازەكانی پێدانی ئەلكترۆنییەوە دەستی پێكرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەجبەی پێشینەی خانەنشینان كە لە 5 ملیۆنەوە بۆ 25 ملیۆن دینار دەستپێدەكات، دراوە.
لەبەیاننامەكەدا ئەوەش ڕوونكراوەتەوە: كە خەرجكردنی ئەو پێشینەیە لەڕێگەی ئاگاداركردنەوەی خانەنشینان كراوە بەناردنی پەیامێكی نوسراو و ئاگاداركردنەوەی لەپێدانی پێشینەكە، دوای تەواوكردنی هەموو ڕێوشوێنەكانی بەخشین و خەرجكردنی لەڕێگەی ماستەركاردەوە كە باڵانسی دارایی بۆی پڕكراوەتەوە، داواشی لە خانەنشینان كرد: سەردانی لقەكانی بانك یان نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕ بكەن بۆ وەرگرتنی پێشینەكە.
ئاشكراشیكرد: بانكەكە بەردەوامە لە كاركردن لەسەر پێدانی وەجبەی نوێی پێشینەكان بە یەك لەدوای یەك و بەپێی خشتە و كاتەكانی داواكاران لە ڕێگەی بەكارهێنانی ئەلیكترۆنی بانكی ڕافیدەینەوە.