مالیكی: عێراق بە خێرایی بەرەو سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی هەنگاو دەنێت

سیاسی
  • 23-03-2023, 20:31
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی ئەمرۆ پێنجشەممە، رایگەیاند: عێراق بە خێرایی بەرەو سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی هەنگاو دەنێت و ئیرادەی تەواوكردنی پرۆسەی بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی هەیە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مالیكی لەنوسینگەی خۆی پێشوازیكرد لە باڵیۆزی ڕوسیای فیدراڵ لەعێراق ئیلبرۆس كوتراشیف، لەسەرەتای دیدارەكەدا باڵیۆز كوتراشیف بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزبایی لەمالكی و گەلی عێراق كرد و هەوەها ئاماژەی بە بارودۆخی گشتی وڵات و بارودۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی كرد.
    هەروەها بەپێی بەیاننامەكە، مالیكی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە عێراق شانازی بە پەیوەندیی نزیك لەگەڵ ڕوسیا دەكات و ئاواتی پتەوكردنی پەیوندیە سیاسی و ئابووری و ئەمنی و فەرهەنگیەكانە لەگەڵیدا.
    ئەوەشی وت: عێراق بە خێرایی بەرەو سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی هەنگاو دەنێت و ئیرادەی تەواوكردنی پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی هەیە، بەتایبەتی دوای پێكهێنانی حكومەتێك كە لە پشتیوانی هەمووان بەهرەمەند بێت.
    لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی ڕوسیا جەختی لەسەر پەرۆشی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پشتیوانیكردنی عێراق بۆ زاڵبوون بەسەر قەیران و ڕووبەڕووبونەوەی گرفت بۆ بەدیهێنانی پێشكەوتن و سەقامگیریی.