وەزیری ناوخۆ جەخت لەچڕكردنەوەی هەوڵەكان لە خاڵەكانی پشكنین بۆ روبەروبونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان دەكاتەوە

ئەمنی
  • 23-03-2023, 20:29
  • +A -A

    بەغداد - INA
    عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختیكردەوە لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەكان لە خاڵەكانی پشكنین بۆ بەرنگاربوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: شەمەری لەبارەگای پۆلیسی پارێزگای زەیقار سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی كرد بەئامادەبوونی پارێزگار و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی سۆمەر و بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەكان لەهەموو بەشەكان و پێكهاتەكانی فەرماندەیی پۆلیسی زەیقار.
    لە كۆبوونەوەكەدا، شەمەری جەختی لەسەر نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگاكە و چڕكردنەوەی هەوڵەكان لە خاڵەكانی پشكنیندا كردەوە، بۆ ڕێگریكردن لە گواستنەوەی ئەو ژەهرانە لەناو گەنجاندا، هاوكات داوای پشتبەستنی بەهەوڵی هەواڵگری ورد و كۆكردنەوەی زانیاری كرد.
    هەروەها تەئكیدی لە سەر پێویستی كاركردن بەپێی پلانە ئامانجدارەكان لەلایەن هەمووان و بەرەنگاربوونەوەی حاڵەت و دیاردەكان و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان و بەرەوپێشبردنی چارەسەریان كردەوە، ئەوە جگە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی تاوانی ئەو بە ناو عەشایەرییە و بە هیچ شێوەیەك تەحەمولی ئەو بابەتە نەكرێت و فەرمانی دەستگیركردنی دادوەری جێبەجێ بكرێت.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە وەزیری ناوخۆ جەختیكردەوە لەسەر ڕەخساندنی كەش و هەوایەكی ئارام و گونجاو بۆ هاوڵاتیان و چڕكردنەوەی هۆشیاری و هەڵمەتە پەروەردەییەكان لەسەر بابەتی پابەندبوون بە یاساكانی هاتووچۆ، هەروەها بایەخێكی زۆر بدرێت بە وردبینی لە بەشەكانی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و پێدانی مۆڵەتی شۆفێری و دووركەوتنەوە لە ڕۆتین و گوێگرتن لە داواكاری و پێداویستییەكانی هاوڵاتیان .