بەغداد - INA
ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمرۆ پێنجشەممە، داوای لە خاچی سووری نێودەوڵەتی كرد كە پشتگیری عێراق بكەن بۆ نۆژەنكردنەوەی ناوەندەكانی ڕاهێنانی جەستەیی و كۆتاییهێنان بە دۆسیەی بێسەروشوێنەكان.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری كار چاویكەوت بە جێگری سەرۆكی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە بارەگای لیژنەكە لە جنێف، ئەسەدی داوای پشتگیری خاچی سووری كرد بۆ هەوڵەكانی وەزارەتی كار لە نۆژەنكردنەوەی ناوەندەكانی ڕاهێنانی جەستەیی بۆ خاوەنپێداویستی تایبەتی نەینەوا و زەیقار و ئامادەكردنی ڕاپرسی بۆ ئەو كەسانە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ئەسەدی داوای پشتگیریكردنی عێراقی كرد لە دۆسیەی ئاوارەكان و سەرلەنوێ گەرانەوەیان بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان و هەروەها پشتگیریكردنی كارەكانی حكومەت لە كۆتایهێنان بە دۆسیەی بێسەروشوێنەكان و قەرەبووكردنەوەی بڕی پاداشتی خێزانەكانیان.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، بەپێی راگەیەندراوەكە، باس لە هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی فەرمانگەیەك لە وەزارەتی پەیوەندیدار بە كاروباری ڕزگاربووانی ئێزدی و دەستپێكردنی پلاتفۆرمێكی ئەلیكترۆنی كراوە كە لە ڕێگەیەوە ڕزگاربووان دەتوانن داوای مووچەی 800 هەزار دینار بكەن