بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بۆرسەی عێراق، پێوەرەكانی بازرگانی هەفتانەی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی بازاڕەكەوە بڵاوكراوەتەوە، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، ئاماژەی بەوەكردووە، “بازاڕەكە لەماوەی هەفتەی سێیەمی مانگی ئازاری 2023 چوار دانیشتنی بازرگانی ڕێكخستووە، لە ڕۆژی یەكشەممە 03/19/2023، تا ڕۆژی پێنجشەممە، كە دەكاتە 03 /23/2023وەرزی بازرگانی بۆ ڕۆژی سێشەممە 21ی ئازاری 2023 ڕێكدەخرێت، بەو پێیەی پشووی فەرمییە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەو نیشاندەرانەی خوارەوە پپشكنە:
1. ژمارەی ئەو پشكانەی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا مامەڵەیان پێوەكراوە زیاتر لە (1) ملیار پشك بووە.
2. بەهای ئەو پشكانەی لەم هەفتەیەدا مامەڵەیان پێوەكراوە زیاتر لە (2) دوو ملیار دینار بووە.
3. پێوەرەكانی بازرگانی لە بازاڕدا بۆ یەكەم دانیشتنی ئەم هەفتەیە بە (637.06) خاڵ داخراوە، هاوكات پێوەرەكە لە كۆتایی هەفتەدا بە (643.50) خاڵ داخراوە، بە ڕێژەی (1.00%) بەرزبوونەوەی بەدەستهێناوە لە داخستنی لە پلەی (637.06) خاڵ سەرەتای دانیشتنەكە.
4. لە ماوەی هەفتەكەدا زیاتر لە (1800) گرێبەستی كڕین و فرۆشتن لەسەر پشكی ئەو كۆمپانیایانە جێبەجێكراون كە لە بازاڕدا ڕیزكراون.