پارێزگاری نەجەف هەڵمەتێك بۆ چاودێریكردنی نرخی خۆراك لە بازاڕەكاندا دەستپێدەكات

ناوخۆ
  • 23-03-2023, 15:32
  • +A -A

    نەجەف - INA - حەیدەر فەرمان
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، پارێزگای نەجەف دەستپێكردنی هەڵمەتێكی بۆ چاودێریكردنی نرخی خۆراك لە بازاڕەكاندا ڕاگەیاند.
    ماجد وائیلی، پارێزگاری نەجەف، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "داوامان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە ئەمنییەكانی پەیوەندیدار بە جێبەجێكردنی هەڵمەتێك كردووە بۆ بەدواداچوون بۆ نرخی خۆراك لە بازاڕە ناوخۆییەكان، هەروەها ئەونرخی ئاژەڵ و گۆشتی مریشك."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمە دوای ئەوە هات كە تێبینی ئەوە كرا كە بەرزبوونەوەی ناڕەوا لە نرخەكاندا هەبووە،جەختیشی لەوە كردەوە "پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپێچیكاران بكرێت و دادگایی بكرێن".
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی "داوا لە خاوەن دوكانەكان و مریشكفرۆشەكان و قەسابەكان دەكەین پابەندی یاسا بن و ڕەچاوی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان و پیرۆزی مانگی پیرۆز بكەن كە پێویستی بە دابەزاندنی نرخ هەیە نەك بەرزكردنەوەیان".