بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران ، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە بەبازاڕكردنی بەرهەمی گەنمی كرد، هاوكات سێ ڕێنمایی دەركرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە كە ، "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە تاوتوێكردنی ڕێكارەكانی وەرگرتن و بەبازاڕكردنی بەرهەمی گەنم بۆ ساڵی ٢٠٢٣ كرد وەرز، كە ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی بەشە پەیوەندیدارەكان ئامادەی بوون"، ئاماژەی بەوەشكرد كە " لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر لایەنە جێبەجێكردنەكان و پلانی وەرگرتن و بەبازاڕكردنی بەرهەمی گەنم لە جووتیاران بۆ وەرزی ئێستا، و قسەكردن لەسەر گرنگترین ئەو بەربەستانەی كە ڕێگری لە پرۆسەی وەرگرتن دەكەن و دوایان دەخەن.
سودانی ڕێنمایی كرد كە "ئەو بڕە پارەیەی بۆ جووتیاران لە چوارچێوەی پلانی كشتوكاڵیدا تەرخان بكرێت، و بەبێ دواكەوتن و هاوتەریب لەگەڵ وەرگرتنی بەروبووم لێیان و لە ماوەی زۆرترین دوو هەفتەدا بیگەیەنرێتە دەستیان وە دەستكاریكردنی بەروبوومی بەرهەم هێنراوی ناوخۆیی، كە دەوڵەت بە نرخێكی پاڵپشتیكراو لە جووتیارانی عێراق دەكڕێت".
سودانی جەختی لەوە كردەوە، "وەزارەتی بازرگانی چاودێری پرۆسەی وەرگرتنی بەروبووم دەكات، هەروەها دڵنیای دەدات لەوەی كە جووتیاران لە كاتی پرۆسەكانی پشكنیندا بەركەوتەی زەوتكردن نەبن، ئاڕاستەی بڕیارێك لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەربكات بۆ ئەوەی ئەو جووتیارانەش بگرێتەوە كە لە دەرەوەی پلانی كشتوكاڵی لەگەڵ پشتگیری حكومەت بۆ كڕینی گەنم و بەبازاڕكردنی بۆ فرۆشگاكانی وەرگرتنی حكومەت.