بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ڕەزاق محێبس سەعداوی، وردەكاریی ئەو دانوستانانەی ئاشكرا كرد كە شاندی عێراقی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران لەگەڵ لایەنی توركیا لە ئەنقەرە ئەنجامیان داوە.
سەعداوی، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا ڕایگەیاندووە، "دیدگای حكومەت ئاواتەخوازە عێراق بگۆڕێت بۆ ناوەندێكی بازرگانی نێودەوڵەتی لەنێوان ئاسیا و ئەوروپا، هەربۆیە ڕێبازی گەشەسەندن لەم چوارچێوەیەدا گرنگییەكی گەورە وەردەگرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، "كارنامەی حكومەتی سەرۆكوەزیران سەنتەری گۆڕینی عێراقە بۆ ناوەندێكی بازرگانی جیهانی لە نێوان ئاسیا و ئەوروپا، لەڕێگەی پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاو و ناوچە ئابوورییە پەیوەندیدارەكانی، كلاستەرەكانی نیشتەجێبوون، و شوێنە گەشتیارییەكان ، ئاماژەی بەوەشكرد ئەم پڕۆژەیە یارمەتیدەر دەبێت لە پتەوكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكان لە نێوان عێراق و دراوسێكانی كە توركیا لە لایەك سەرۆكایەتی دەكات و وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا لە لایەكی دیكەوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، "پڕۆژەی بەندەرەكە ئەو ڕێگایە گەشەپێدانە لەخۆدەگرێت كە بە ڕێگایەكی خێرا و هێڵی شەمەندەفەر پێكدەهێنرێت، و بە زۆرێك لە پارێزگاكانی عێراقدا تێدەپەڕێت، تا سنووری توركیا، كە ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی بەندەری مێرسین و ئەوروپا دەدات لە ڕێگەی ئەستەنبوڵەوە"، ئاماژەی بەوەدا كە "حكومەتی عێراق وردەكارییەكانی خستۆتە بەردەم لایەنی توركیا ئەم پڕۆژانە بۆ بەرزكردنەوەی هاوبەشی ئابووری و بازرگانییە لەگەڵ توركیا."