كەركوك پلانی ڕەمەزان دادەنێت بۆ پارستنی شوێنەكانی عیبادەت

ناوخۆ
  • 23-03-2023, 14:55
  • +A -A

     كەركوك - INA – ئەمنە سەلامی

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕاكان سەعید جبوری پارێزگاری كەركوك، پەرەپێدانی پلانی ڕەمەزانی بۆ پارستنی شوێنەكانی عیبادەت لە پارێزگاكە ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ڕێوشوێن و غەرامە دەسەپێنرێت بەرامبەر سەرپێچیكارانی ڕێنماییەكان بۆ ئەو مانگە پیرۆزە مانگی ڕەمەزان.
    جبوری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، "لیژنەی باڵای ئاسایش پلانێكی بۆ ئەمنیەتی مزگەوت و حوسێنییەكان داڕشتووە"، ئاماژەی بە "بەڕێوەبردنی ئێواران و شەوانی ڕەمەزان هاوبەش لە نێوان ئەوقافی سوننە و شیعەدا".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لەسەر پیرۆزی ئەم مانگە پیرۆزە جەختی لەسەر كراوەتەوە كە ڕێگەنەدان بە ڕۆژوو شكاندن بە ئاشكرا و پێدانی مۆڵەت بەپێی ڕێنماییەكانی شارەوانی بۆ هەندێك لە چێشتخانەكان كە لە ڕۆژدا كاردەكەن"، ئاماژەی بەوەشكرد "رێكار و غەرامەكردنی سەرپێچیكاران دەبێت".
    جەختیشی لەوە كردەوە، "گرنگی پابەندبوون بە ڕێوڕەسمەكانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، و جەختكردنەوە لەسەر ڕۆڵی عیبادەت لە پرسی دانیشتنەكانی بانگەواز و نوێژەكان كە لە مزگەوت و حوسێنییەكان لە پارێزگای كەركوك بەڕێوەدەچن، بە شێوەیەك كە لێبوردەیی بەرز بكاتەوە، پێكەوەژیان، و سەقامگیری لە پارێزگاكەدا."