زیقار -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، پشتڕاستی كردەوە كە دۆخی تاوانكاری لە پارێزگای زیقار ئارام و سەقامگیرە، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە پلانێك دانراوە بۆ تەواوكردنی فەرماندەیی پۆلیسی زیقار بە ئەفسەر و هاوكارای .
شەمەری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لەگەڵ محەممەد هادی غەزی پارێزگاری زیقار ئەنجامی داوە و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بووە، رایگەیاند “سەردانەكەمان بۆ پارێزگاری زیقار ئامانجی پێداچوونەوەیە بەدۆخی ئەمنی بەگشتی، و بۆ بەدواداچوون بۆ پێداویستییەكانی جومگەكانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەیی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ و باری شارستانی و پاسپۆرتە"، ئاماژەی بەوەشكرد، "لەگەڵ پارێزگار كۆبووینەوە و گفتوگۆمان لەسەر ئاسایش كرد ، بە تایبەت ئەو ململانێیانەی خێڵەكان كە جارجارە ڕوودەدەن".
ئاماژەی بەوەشكرد، "دۆخی تاوانكاری پارێزگاكە سەقامگیر و سەلامەتە"، ئاماژەی بەوەشكرد "پێداویستییەكانی فەرماندەیی پۆلیس لەماوەی داهاتوودا پڕدەكرێنەوە، لەوانەش دروستكردنی بەڕێوەبەرایەتی و پاڵپشتیكردنیان بە ئۆتۆمبێل و چەك".