كەش و هەوای عێراق.. ھەفتەی داھاتوو بارانێكی بەخوڕ دەبارێت

ناوخۆ
  • 23-03-2023, 12:17
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرا باران و هەورەبروسكە لە هەفتەی داهاتوودا ببارێت.
     لە بەیاننامەیەكی دەستەی كەشناسی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی هەینی، نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەشوهەوای ڕۆژی شەممە نیمچە هەور دەبێت، هەندێكجار هەوری تەواوا دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك، هەندێكجاریش ڕەشەبا، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك بەرزدەبنەوە، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەكانی باشووریش دەبێت نیمچە هەور، هەندێك جار هەور، لەگەڵ بارانبارینی سووك كە دەبێت هەندێك جار ڕەشەبا لە هەندێك شوێن، و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: كەشوهەوای ڕۆژی یەكشەممە هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند بۆ بەخوڕ و هەورەبروسكە، هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو چەند پلەیەك لە سەرتاسەری وڵات دادەبەزن.
     "كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە ناوچەی ناوەڕاست هەور دەبێت، هاوكات بارانبارینی مامناوەند تا بەخوڕ و هەورەبروسكە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، هەروەها لە ناوچەی باشووریش، كەشوهەوا هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند و ڕەشەبا، و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە چاو ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات".