شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ گەیشتە زیقار

ئەمنی
  • 23-03-2023, 12:16
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای زیقار.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، جێگری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لیوا قەیس ئەلمحەممەداوی، جێگرانیوەزیری ناوخۆ و ژمارەیەك سەركردەی ئەمنی، گەیشتنە پارێزگای زیقار”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئامانجی سەردانەكە پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی و هەڵسەنگاندنی ڕێكارەكانی پێكهاتە ئەمنییەكان و یەكەكان و دەزگاكان و سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیرییە".