نوسینگەی سەید سیستانی: سبەینێ‌ پێنجشەممە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە

ناوخۆ
  • 22-03-2023, 19:46
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    نوسینگەی مەرجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی ڕایگەیاند: كە بینینی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پشتڕاستكراوەتەوە و سبەینێ پێنجشەممە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.
    نوسینگەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بینینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە چاو دوای خۆرئاوابوونی ڕۆژی چوارشەممە 29ی شەعبان لە چەند شوێنێكی عێراق و چەند ناوچەیەكی دراوسێ سەلمێنراوە.
    ئەوەشی وت: بەم شێوەیە سبەینێ پێنجشەممە یەكەم ڕۆژی مانگی پیرۆز دەبێت، داوا لە خوای گەورە دەكەین كە سەركەوتن بە هەموو كەسێك بدات كە لە بەرژەوەندی كارەكانیدا بێت.