بەغداد -INA
وەزیری بەرگری سابت محەمەد عەباسی ئەمرۆ چوارشەممە، بڕیاریدا توانای جەستەیی و كێشی نموونەیی مەرجی بنەڕەتی بێت بۆ پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران.
وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری بەرگری سابت محەمەد عەباسی بریاریدا توانای جەستەیی و كێشی نموونەیی مەرجی بنەرەتی بن بۆ پلەبەرزكردنەوەی هەموو ئەفسەران بەبێ هیچ جیاكارییەك، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو حاڵەتانەی كە بە پێی ڕاپۆرتە پزیشكییە فەرمیەكان سەلمێنراون.
عەباسی وتیشی: ئەمە بۆ ئەوە هات كە توانای ئەفسەرە ئازاكانی سوپای عێراق بەرزبكرێتەوە و لەگەڵ ئەو مەرجانەی كە لەلایەن ئەوەوە دانراوە، ڕێكبخرێت.