بەغداد - INA
سەرچاوەیەكی ڕەسمی لەدادگای باڵای فیدراڵی، ڕەتیكردەوە: كەبڕیارێك دەربكرابێت سەبارەت بەنادەستوریبوونی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر دەنگدان بە یاسای هەڵبژاردنەكان.
سەرچاوەكە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەو هەواڵانەی كە سەبارەت بە دەركردنی بڕیارێك لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە لەبارەی نادەستووریی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر دەنگدان بە یاسای هەڵبژاردن بڵاوكراونەتەوە ناڕاستە.
ئەوەشی وت: دادگای فیدراڵی داوای یاسایی قبوڵكرد سەبارەت بە دانیشتنەكەی پەیوەست بە یاسای هەڵبژاردن و هیچ بڕیارێك لەبارەیەوە دەرنەكردووە، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە دادگای فیدراڵی هەر داوایەك قبوڵ دەكات كە پێشكەشبكرێت بۆ وەرگرتنی رێرەوی یاسایی خۆی.
پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر ماددەی 15 و 16ی یاسای هەڵبژاردنەكان دا.