بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا پلانی خۆی ئاشكرا دەكات

ناوخۆ
  • 22-03-2023, 15:54
  • +A -A

    بەغدا - INA - ئەمنە سەلامی
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی پلانی خۆی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ئاشكرا كرد.
    عەمید زیاد قەیسی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "بەڕێوەبەری هاتووچۆی گشتی ڕێنمایی كرد بۆ چڕكردنی مەفرەزی هاتووچوو و دەورییە لە چوارڕێیان و شەقام و سەرجەم گۆرەپانە سەرەكییەكان بەتایبەتی ناوچەی بازاڕكردن و چێشتخانە و مۆڵەكان دوو كاتژمێر پێش رۆژوشكاندن و دوای رۆژوشكاندن تا كاتژمێرێكی درەنگ."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم دەورییانە ئەركی ئاسانكاری هاتووچۆیان لە ناوچەكان و شەقامەكاندا پێسپێردراوە"، داوای لە "هاوڵاتیان كرد هاوكاری كارمەندانی هاتوچۆ بكەن".