میسان - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری كارەبا، زیاد عەلی فازل، و وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی، پێداچوونەوەیان بە قۆناغەكانی پەرەپێدانی كێڵگە غازییەكانی حەلفەی لە پارێزگای میسان كرد.
وەزارەتی كارەبا، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە، "زیاد عەلی فازل و كارەبا حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت سەردانی كێڵگەی نەوت و غازی حەلفەیایان لە پارێزگای میسان كرد".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئامانجی سەردانەكە بینینی قۆناغەكانی پەرەپێدانی كێڵگە غازییەكانە بۆ سوودی وێستگەكانی كارەبا".