دەزگای هەواڵگری دەستگیركردنی 10 تیرۆریست لە شانە خەوتووەكان راگەیاند

ئەمنی
  • 22-03-2023, 11:53
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی، دەستگیركردنی ١٠ تیرۆریستی لە شانە خەوتووەكانی ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگای هەواڵگری ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، ئاماژەی بەوەكردووە، "دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویەتی دە تیرۆریستی داواكراو بەگوێرەی بڕگەكانی مادەی (4/ تیرۆر) دەستگیربكەن". ئاماژەی بەوەشكرد "دوو كەسیان بۆ كارمەندانی بەناو خۆكوژەكان كاریان كردووە و لەنێو شانە خەوتووەكانن و پشتێنی تەقەمەنییان لەبەركردووە، هاوكات ئەوانی دیكەی دەستگیركراوان كاریان كردووە بۆ دانانی بازگەی ساختە و دانانی بۆمبی چێنراو بۆ بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتیان". .
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "دەستگیركردنەكان بەپێی زانیاری هەواڵگری و فەرمانی دەستگیركردنی ئەنجامدراون"، ئاماژە بەوەكراوە " لێدوانی تیرۆریستان لە قۆناغی یەكەم و لە دانپێدانانی دادوەریدا نووسراون، و ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر".