بەغدا -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی بەرزبوونەوەی نوێی پلەكانی گەرما دەكات، كە لە سبەینێوە دەستپێدەكات.
لە بەیاننامەیەكی دەستەی كەشناسی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی پێنجشەممە، لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانبارین بەسەر بەشە شاخاوییەكانیدا، و لە ناوچەكانی باشوور كەش و هەوا ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور، و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە بەشەكانی ناوەڕاست و باشوور، و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشی باكووری وڵات.
و لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو، "كەش و هەوای ڕۆژی هەینی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ دەرفەتێك بۆ ئەوەی باران بارین بەسەر بەشە شاخاوییەكانیدا ببارێت و لە هەندێك كاتدا ڕەشەبا دەبێت، وپلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "كەش و هەوای ڕۆژی شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور ساماڵ دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باشوور هەور دەبێت لەگەڵ دەرفەتی بارانبارینی بەشێوەیەكی نەرم لە شەودا، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە هەموو وڵات."
و ئاماژەی بەوەشكرد، "كەش و هەوای وڵات بۆ یەكشەممەی داهاتوو لە ناوەچەكانی ناوەڕاست هەور و باراناوی دەبێت، هەروەها بارانەكە لە هەندێك كاتدا ڕەشەبا دەبێت و لە شەودا بە لێزمە دەبێت، بەتایبەتی لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور و باراناوی دەبێت، هەروەها لە هەندێك كاتدا ڕەشەبا دەبێت و لە شەودا بەلێزمە دەبێت، هەروەها لە ناوچەی باشوور كەشوهەوا هەور و باراناوی دەبێت پلەكانی گەرما چەند پلەیەك كەمترن لە ڕۆژی پێشوو لە سەرانسەری وڵاتدا."