به‌غدا-INA
گرنگترین وته‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه هاوبه‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا:
🔷 سوپاسی به‌ڕێز سه‌رۆكی برا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌كه‌م بۆ داوه‌تنامه و پێشوازی گه‌رمه‌كه‌ی، وخۆشحاڵین به‌سه‌ردانی فه‌رمی بۆ درواسێی خۆیشه‌ویست توركیا.
🔷عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی قۆلی هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا، ودراوسێبوونی جوگرافی فاكته‌رێكی گرنگی بۆ ئێمه داهێناوه لهبهجۆركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و پته‌وكردنیان كه‌ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو ووڵاتی دراوسێی هه‌بێت.
🔷 سه‌ره‌خۆشی و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا به‌حكومه‌ت و گه‌له‌وه دووباره ده‌كه‌ینه‌وه له‌هه‌مبه‌ر كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه و داوا له‌خوای گه‌وره ده‌كه‌ین قوربانیانی بهدڵۆڤانی خۆی شاد بكات و برینداره‌كانیش زوو چاك بكاته‌وه.
🔷 گفتوگۆیه‌كی بنیاتنه‌ر و به‌رهه‌مدارمان ئه‌نجامدا و باسه‌كان به‌به‌رپرسیار و ردژبوون له‌گه‌ڵ برام سه‌رۆك ئه‌ردۆگان و داكۆكیمان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ووڵات له‌ته‌واوی بواره‌كان به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووری كرده‌وه.
🔷 بنه‌مایه‌كمان داناوه كه‌بریتیه له‌پته‌وكردنی هاوكاری له‌گه‌ڵ برا و دۆستامان له‌بواری ئابووری به‌شێوه‌یه‌ك كه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منیه‌كانی نێوان هه‌ردوو ووڵات.
🔷پرۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پێدان ( كه‌ناڵی وشكانی) ته‌نها بۆ عێراق و توركیا نییه، به‌ڵام بۆ هه‌موو ناوچه‌كه وجیهانه، رۆژهه‌ڵات ورۆژئاوا پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و كه‌ناڵێكی جیهانیه بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌ل وپه‌ل و وه‌زه.
🔷ئه‌و وه‌زه‌ی كهبهڕێگای ئه‌م پرۆژه‌یه (كه‌ناڵی وشكانی) ده‌گوازرێته‌وه له‌ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه وعێراقه‌وه ده‌بێت وئومێد ده‌كه‌ین له‌ماوه‌ی ساڵانی داهاتوو وبه‌پێی تێروانینی حكومه‌ت، عێراق ببێته ووڵاتێكی هه‌نارده‌كاری غاز به‌هۆی ئه‌وه‌ی كهسامانێكی زۆری غازی هه‌یه.
🔷 پرۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پێدان (كه‌ناڵی وشكانی) هه‌میشه له‌نێوان عێراق و توركیا له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكان باسكراوه و ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته‌ی كه‌له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌ردۆگان رابگه‌ینین.
🔷 داوا له‌برایان له‌ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكرێت بۆ تاوتووێكردنی پرۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پێدان (كه‌ناڵی وشكانی) به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل بهقوناغهكانی جێبه‌جێكردنیه‌وه.
🔷 هێڵێكی ئاسنی بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌ل وپه‌له‌كان ده‌بێت، له‌قوناغی یه‌كه‌م به‌توانای 3.5 ملیون تۆن ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌قوناغی دووه‌م بگاته 7.5 ملیون تۆن.
🔷 رێگای گه‌شه‌پێدان (كه‌ناڵی وشكانی) گه‌واستنه‌وه‌ی وشكانی و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزه له‌گه‌ڵ ده‌ربه‌ندی فاو و شاری پیشه‌سازی له‌خۆی ده‌گرێت، كه‌گه‌وره‌ترین شاری پێشه‌سازی ده‌بێت له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین.
🔷 پێكهاته پیشه‌سازیه‌كانی پرۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پێدان (كه‌ناڵی وشكانی) ده‌رفه‌تی كاری زۆر بۆ عێراق و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه به‌رپا ده‌كات، له‌وانه ده‌رفه‌تی پیشه‌سازی وپیاوانی كار و وه‌كو سه‌نته‌رێكی راكێشانی بازرگانی جیهانی ده‌بێت.
🔷 هاریكاریكردن له‌نێوان عێراق و توركیا ته‌نها له‌م بواره‌دا نابێت، كۆمپانیا توركیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌عێراق كار ده‌كه‌ن، وپێش هه‌فته‌یه‌ك شاری پزیشكی بههاوچهرخترین خهسڵهتهكانمان له‌به‌سرا كرده‌وه كه‌كۆمپانیایه‌كی توركی جێبه‌جێی كردبوو، بڕیاره نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ش بكرێته‌وه كه‌كۆمپانیایه‌كی توركیا جێبه‌جێكراوه.
🔷 عێراق به‌هه‌موو كه‌رته‌كانی گشتی وتایبهتهوه ردژه له‌سه‌ر كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا وپیاوانی كاری توركی، و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كۆمپانیای توركی كۆده‌بمه‌وه وبه‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌عێراق كارده‌كه‌ن و له‌سه‌ر گرنگترین كۆسپ وته‌گه‌ره‌كانی پێش كاره‌كانیان راده‌وه‌ستم.
🔷 به‌رێگای وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌وه، ره‌زامه‌ندیمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌باڵیۆزی عێراق له‌ئه‌نقه‌ره و كونسڵخانهكانی عێراق له‌توركیا بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڤیزا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و به‌بێ دواكه‌وتن بده‌ن، كه‌ئه‌مه‌ش كۆسپێك بوو له‌پێش برایانی پیاوانی كار و وه‌به‌رهێنه‌رانی توركی.
🔷 به‌ناو حكومه‌ت و گه‌لی عێراقه‌وه سوپاسیهكی گه‌رم ئاراسته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆگان ده‌كه‌م، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسیارانه وكاریگه‌ر سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می ئاوی و راسپارده‌كانی بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ زیاد به‌ردانی ئاوا بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ.
🔷 هه‌ست به‌قه‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ین كهدهوڵهتانی ناوچه‌كه به‌هۆكاری ئاو رووبهربووبووینهتهوه، و بۆ سه‌رۆك ئه‌ردۆگان كاریگه‌ریه نهرێنیهكانی كه‌می ئاو له‌سه‌ر پارێزگاكانی ناوه‌راست و باشووری عێراق روونمكرده‌وه.
🔷كێشه‌ی ئاو له‌چوارچێوه‌ی ته‌كنیكی و دوور لهئیستیغلال كردن ده‌مێنته‌وه، و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌مه‌ند ده‌بێت و ده‌مه‌وێت جه‌ختیش له‌گرنگی به‌گه‌رخستنی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سامانه ئاویه‌كان له‌به‌غدا بكه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وێتسگهیهك بێت بۆ دانیشتنی ته‌كنیكاران بۆ دیراسه‌كردنی كێشه‌ی كه‌می ئاوی و چاره‌سه‌ركردنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی.
🔷لهگفتوگۆكانمان باسی پرسی ئه‌منیش كرا، ئێمه سنوورێكی زیاتر له300 كیلۆمه‌تر بهتوركیامان ده‌به‌ستێته‌وه، و ده‌مه‌وێت پێگیریبوونی عێراق دووپات بكه‌مه‌وه لهرێگهنهدان كهلهخاكهكهیهوه هێرش بكرێته سه‌ر توركیا.
🔷 ئاسایشی ناوچه‌كه یه‌ك ئاسایشه و له‌یه‌ك جیاناكرێته‌وه، به‌رێگای هاریكاری هه‌واڵگیری و ئالوگۆڕی زانیاریه‌كان چاره‌سه‌ری كێشه ئه‌منییه‌كان دوور له‌توندوتیژی ده‌كه‌ین، كهئاسایش وسه‌روه‌ری عێراق بپارێزرێت كهپهرۆشین بۆیان، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریشی نه‌بێت له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا.
🔷 عێراق وتوركیا فاكته‌ری هاوبه‌ش و پێداویستی ئالوگۆڕ هه‌یه بۆ پته‌وكردنی هاریكاریهكان له‌ته‌واوی بواره‌كاندا، و حكومه‌تی ئێمه ردژه ئه‌مانه بكاته راستیه‌كی پراكتیكی.