بەغداد_INA
سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی گفتوگۆی فراوان لەگەڵ لایەنی تورکیا کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاند ،بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران وشاندی یاوەری، لەدانیشتنەکانیدا گفتوگۆیەکی فراوان لەگەڵ بەرپرسانی تورک لەئەنقەرەی پایتەخت ئەنجامدا کەبەیانی ئەمڕۆ بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا.
لەلایەن تورکیاوە بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا وبەسەرۆکایەتی شاندێکی فراوانی حکومی سەرۆکایەتی گفتوگۆیەکانی کرا.
لەدانیشتنێکدا پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو ووڵات و چەندین پرس وبابەتی جێگای بایەخی هاوبەش وچۆنیەتی پێشخستنی هاوکاری دووقۆڵی لەبوارە جیاجیکاندا لەوانە بواری ئاو تاوتووێکران. هەروەها لەدانیشتنەکەدا رەزامەندی تورکیا بۆ زیادکردنی بەردانی بەشی ئاوی عێراق بۆ دووبەرامبەر بۆ ماوەی یەک مانگ لەئاوی رووباری دیجلە ڕاگەیندرا.
بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە کەعێراق خوازیارە هاوبەشیەکی راستەقینە دروست بکات وعێراق دەستی کراوەیە بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ هەموو دۆستان.
هەروەها پرۆژەی ڕێگای گەشەسەندن ( کەناڵی وشکانی) وڕۆڵەکەی بەگرنگی وەسفکرد بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی هەردوو ووڵات، و گەشەپێدان لەتەواوی ناوچەکەش باشتر دەکات.
بەڕێزیان هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق لەرەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ هێرشکردنی دەوڵەتانی دراوسێ یان هەر کارێک لەدژی سەروەری عێراق ئەنجام بدرێت دووپاتکردەوە.
لەلایی خۆیەوە بەڕێز ئەردۆگان هەڵوێستی عێراق لەگەڵ قوربانیانی بومەلەرزەی ئەم دوایەی تورکیا ویارمەتیە نێدراوەکانی بەرزنرخاند.
هەروەها پشتگیری ووڵاتەکەی بۆ سەروەری عێراق وخاکەکەی لەگەڵ خواستی تورکیا بۆ بەرەو پێشبردنی کاری هاوبەش لەپرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دووپاتکردەوە، وتی: دەبێ ئەم هاوکاریە دووقۆڵیە چەندین بواری ئابووری لەخۆی بگرێت لەوانەش بواری فێرکردن وتەندروستی و کشتوکاڵی.
سەرۆکی تورکیا هیوای خواست سەردانی بەڕێز سودانی سەرەتایەکی خێر بێت بۆ پێشخستنی پەیوەندی دووقۆڵی بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست.
هەروەها لەدانیشتنەکەدا چۆنیەتی بەگەرخستنەوەی لیژنەی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان عێراق وتورکیا و پشتگیریکردنی چالاکییەکانی تاوتووێکرا.