بەغداد/ INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە تۆڕێکی خەتەرناکی دەستگیرکردووە کە بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوەدەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی هەواڵگری و ئاسایشی بەغداد کەسەربە وەزارەتی بەرگریە توانی ئەندامانی تۆڕێک دەستگیربکات کە بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوەدەکەن ، ڕوونیشی کردەوە کە دووانیان دەسگیرکردووە کە بەرامبەربەپارەیەک خەڵکان فریودەدەن.
وتیشی پڕۆسەی دەستگیرکردنەکە پاش وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی وهەماهەنگی لەگەڵ فیرقەی یەکەمی پۆلیسی فیدڕاڵی ئەنجام درا .
هەروەها بەڕێوەبەرایەتیەکە توانی یەکێک لەوانە دەستگیربکات کە کاری ساختەی کردووەو بۆ چەکی پارەو تاپۆی خانوو له ناوچەی سەدڕیە لەبەغدادکە یاداشتێکی دادوەری بۆدەرکرا بەپێی مادەکانی 298-295 ی یاسای سزادانی عێڕاقی و پاشان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدارکرا.