بەرێوەجونی مەراسیمی پێشوازی لە سەرۆک وەزیران دوای گەیشتنی بۆ ئەنقەرە

سیاسی
  • 21-03-2023, 18:16
  • +A -A

    بەغداد _INA
    سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان لەئەنقەرە پێشوازی کرا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) ناردووە ڕایگەیاند ،لەئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەکۆشکی باش تەپەی سەرۆکاریەتی و لەرێورەسمێکی فەرمیدا پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا کرا.
    لەڕێورەسمی پێشوازیکردندا، لەگەڵ راوەستانی بەڕێز سودانی وسەرۆک ئەردۆگان هەردوو سروودی نیشتیمانی عێراقی وتورکیا و نمایشی پاسەوانانی شەرەف و سڵاوی ئاڵای هەردوو ووڵات پێشکێش کران لەگەڵ هاوێژتنی بیست ویەک گوللە تۆپ وەکو سڵاوێکی گەرم بۆ شاندی میوان. 
    دواتر بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا دانیشتنێکی گفتوگۆیی دووقۆڵی سازکرد وتێدا تەواوی لایەنەکانی پەیوەندی نێوان هەردوو ووڵات لەبوارە جیاجیاکاندا و گرنگترین پرس و ئەو بابەتانەی کەجێگای بایەخی هاوبەشن باسکران.