وەزیری تەندروستی : کارگەی سامەڕڕا دەرمانی پێشکەوتوو بەرهەمدێنێت

ناوخۆ
  • 21-03-2023, 18:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA فلیح عبیدی
    وەزیری تەندروستی ساڵح حسناوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە کارکردن بەردەوامە لە کردنەوی پڕۆژەلەکارکەوتووەکانی کەرتی تەندروستی.
    حسناوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی لێژنەی فەرمانی دیوانی 45 پێکهێنراوە کە تاووتوێی ئەوپڕۆژە و نەخۆشخانانە دەکات کە لەبەرهەندێک هۆکار ڕاگیراون.
    وتیشی کارکردن بەردەوامە لەم بوارەداو نەخۆشخانەیەک لەبەسڕە کراوەتەوە ولە ماوەی داهاتوودا نەخۆشخانەی میسانیش دەکرێتەوە.
    هەروەها وتی لەپلانی وەزارەتدایەکە بەرهەمهێنانی دەرمان پەڕەپێبدات ، لەوهیویەداین کە کارگەی سامەڕڕا دەرمان بەکواڵێتی باش بەرهەمبهێنێت.
    ڕوونیشی کردەوەکە پاش ڕاستاندنی بودجە پارەیەکی باش بۆ کەرتی تەندروستی تەرخان دەکرێت لەوانەش پارێزگای سەڵاحەدین.