بەغداد/ INA حسن فواز
وەزیری کۆچ و کۆچبەران ئیڤان فائق جابڕو ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ژمارەی کەمپەکان و خێزانە نەگەڕاوەکانی خستەڕوو.
جابرو بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە
پابەندین بە بەرنامەی حکومی کە دۆسیەی ئاوارەکان پێویستە لەماوەی شەش مانگدا دابخرێت لەوانەش ئاوارەکانی جڕف سەخڕ .
وتیشی کە ڕۆژانە ئاوارەکان دەگەڕێنەوەو پێویستیمان بە پاڵپشتی دەزگاکانی حکومەت هەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی خانووەکانیان ودابینکردنی ئەمن وئاسایش وخزمەتگوزاری بۆ گەڕاوەکان ، ڕوونیشی کردەوەکە پێویستە هێزەسیاسەکان یەک هەڵوێستیان هەبێت دەربارەی جرف سەخڕ.
هەروەها وتی کە 29 کەمپی هەڕەمەکی لەگەڵ بزێبزهەیە، زیاتر لە 40هەزار خانەوادەهەیە لەناوکەمپەکان کە یەک ملیۆن ئاوارە لەناوەوەو دەرەوەیاندا دەژین.