بەغداد/ ــINA
حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە ئەمڕۆڕۆژی سێشەممە تیرۆریستێکی لە باشووری موسڵ دەستگیر کردووە.
حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی زانیاریەکانی سەربە هەواڵگری حەشدی شەعبی توانی یەکێک لە چەتەکانی داعش دەستگیربکات لەپارێزگای نەینەوا بەپێی مادەی وکچواری یاسای تیرۆر کە لە بەناو ویلایەتی دیجلە کاری دەکرد ، وتیشی ئەم تیروریستە کەلەگیارە دەستگیرکرا ڕێکارەیاساییەکانی بۆ وەرگیرا ، هەرکەسێکیش زانیاری دەستبکەوێت با لەڕێگای هێڵی تەلەفۆنی 481 ەوە پەیوەندی بکات و نهێنی ناوەکەی دەپارێزرێت.